به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،كارگه‌یه‌كى مینڕێژكردنى ئۆتۆمبێل له‌به‌ره‌ى ڕاستى موسڵ دۆزییه‌وه.
ده‌سته‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ كارگه‌یه‌كى مینڕێژكردنى ئۆتۆمبێل له‌به‌ره‌ى ڕاستى موسڵ له‌ژێر پاشماوه‌كانى ویرانكراییه‌كان دۆزییه‌وه".
وتیشى"تیمه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌هێشتنى ته‌قینه‌وه‌كانى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى هه‌ستاوه به‌پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى سێ ئۆتۆمبێلى مینڕێژكراو،وكاریش ده‌كات بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه ولابردن وله‌ناوبردنى كارگه‌كه به‌ته‌واوه‌تى بۆ ڕێگاگرتن له‌دووباره قۆرخكردنه‌وه‌ى".
شایه‌نى باسه ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له 26ى ئادارى 2021،هه‌ڵمه‌تێكى خزمه‌تگوزارى گه‌وره ڕاگه‌یاند له‌ژێر ناوى بووژاندنه‌وه‌ى نه‌ینه‌وا بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ژیان بۆ شارى موسڵ به‌هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى پارێزگاى نه‌ینه‌وا.