به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،جێبه‌جێكردنى ئه‌ركى ئه‌منى له‌سێ پارێزگا ڕاگه‌یاند.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"هێزێك لهفیرقهى سێى پۆلیسى فیدڕاڵى،لهبارهگاى پێشكه‌وتووى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌كه‌ركووك هه‌ستاوه به‌ئه‌ركى پشكنینى گونده‌كانى،شاه كلدى وحهمدانیه وجهعفهرییه وكهرامهى عه‌سرییه،ودوو بۆمبى چێندراوى دروستكراوى خۆجێىى وپاترى وگوللــهى هاوه‌ن عه‌یاره60ملم هی پاشماوه‌كانى تیرۆستانى داعش دۆزیوه‌ته‌وه،ڕوونیكرده‌وه"ئه‌و كه‌ره‌ستانه له‌لایه‌ن ئه‌ركى ئه‌ندازیارى له‌شوێنى خۆى له‌ناوبران".
وتیشى"هێزێك لهفیرقهى 20ى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا ئه‌ركى پشكنینى له‌گوندى ته‌ل به‌نات ئه‌نجامدا،وتیایدا مووشه‌كى فڕۆكه‌یه‌ك و3مووشه‌كىRBG7 له‌ناوچوو دۆزراوه‌ته‌وه،وبه‌شێوه‌یه‌كى زانستییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌كان كراون".
ڕایشیگه‌یاند"دواى گه‌یشتنى زانیارى هه‌واڵگیرى بۆ فیرقه‌ى 20 له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار له‌باره‌ى هه‌بوونى بۆمبى چێندراو له‌شارۆچكه‌ى گه‌رمه ولهناوچهى سبێحات له‌نزیك بازگه‌ى ئه‌بو ئه‌قواس،هێزێك لهفیرقهى ناوبراو به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕان وپشكنینى ناوچه‌كه به‌ڕێكه‌وتووه و17 كه‌ره‌سته‌ى كانزایی ودوو سه‌كۆى ته‌قینه‌وه وگوللـهیهكى تۆپخانه‌ى نه‌مساوى وگوللـهى هاوهنێكى عه‌یاره 81 ملم هى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش دۆزرانه‌وه وكهرهستهكان لهپێگهكانى خۆى له‌ناوبران.