ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى:هه‌ڵمه‌تێكى چاوه‌ڕوانكراو دژى گه‌نده‌ڵى به‌رپاده‌كرێت ودۆسییه‌كانى وه‌زیره‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌

سیاسی
  • 19-04-2021, 11:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى 
    و:سۆما جاف
    لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى،ئاشكرایكرد هه‌ڵمه‌تێكى چاوه‌ڕوانكراو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌وڵات به‌رپاده‌كرێت،ئاماژه‌یشیدا ژماره‌یه‌ك وه‌زیر به‌دۆسییه‌ى گه‌وره‌ تێوه‌گلاون.
    كه‌ریم ئه‌بو سۆده‌ ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وهێنانه‌وه‌ى پاره‌ به‌تاڵانبراوه‌كان له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكاران پێویستى به‌هه‌ڵمه‌تێكه‌"،ئاماژه‌یشیدا"ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌باره‌ى به‌رپاكردنى شۆرشێك دژى گه‌نده‌ڵى وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كرداره‌كى له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكان".
    ئاماژه‌یشیدا"لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران چه‌ندین دۆسییه‌ى گه‌وره‌ى له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زیر له‌حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌گرێته‌وه‌ له‌پاڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زیر له‌حكومه‌تى ئێستا".
    وتیشى"دۆسییه‌ى گه‌نده‌ڵى گه‌وره‌یه‌ وپێویستى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان لیژنه‌ وده‌سته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى یاسا دژى هه‌ر كه‌سێك سامانى گشتى به‌تاڵانبردووه‌".
    پێشووتریش مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى باڵاى په‌یوه‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌كه‌یسه‌ گه‌وره‌كانى گه‌نده‌ڵى وتاوانه‌ تایبه‌ته‌كانى ڕاگه‌یاند.