كه‌عبى له‌كۆبوونه‌وه‌ى جێبه‌جێكردنى بوودجه‌:ڕه‌نگه‌ ده‌ستێوه‌ردان هه‌بێت بۆ په‌كخستنى زۆربه‌ى پرۆژه‌كان

سیاسی
  • 19-04-2021, 11:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌،له‌سه‌ر پێویستى په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى چاودێریكردن به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ى ڕه‌وشى ئه‌منى وئابوورى،وپێشبینیشى كرد زۆربه‌ى پرۆژه‌كان تووشى گرفت بن.
    كه‌عبى له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى جێبه‌جێكردنى بوودجه‌،كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ڕایگه‌یاند"په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى چاودێرى گرنگه‌ به‌تایبه‌ت له‌ڕه‌وشى ئه‌منى وئابوورى كه‌وڵات پێى گوزه‌ر ده‌كات"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ خواستى پارێزگاكان به‌دیده‌هێنێت".
    وتیشى"یاساى بوودجه‌ به‌میوانداریكردنى هه‌ردوو وه‌زیرى دارایی وپلاندانان ده‌ركرا بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاره‌كان بتوانن ئه‌ركه‌كانى خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن".
    ئاماژه‌یشیدا"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌7 / 10 كاره‌كانى كۆتایی دێت بۆیه‌ ده‌بێت چاودێرى پرۆژه‌كان وچاودێرى ئه‌و گوژمه‌یه‌ بكرێت كه‌بۆ پارێزگاكان ده‌گوازرێته‌وه‌،وپێداچوونه‌وه‌ به‌پرۆژه‌كان بكرێت كه‌ئاڕاسته‌ى پارێزگاكان كراون".
    ڕایشیگه‌یاند"ستایشى ئه‌ركى هه‌ردوو وه‌زیرى دارایی وپلاندانان ده‌كه‌ین بۆ به‌ڕێوبردنى پرۆژه‌كان ونه‌هێشتنى هه‌ندێك له‌ئاڵنگارییه‌كان".
    ئه‌وه‌یشى وت"هه‌ندێك له‌ده‌قه‌كانى بوودجه‌ وه‌بیرده‌هێنینه‌وه‌ ئه‌ویش ته‌رخانكردنى4 ترلیۆنه‌ بۆ پارێزگاكان له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى هێڵى هه‌ژارى،وڕێژه‌ى له‌سه‌دا5ى غازى سروشتى یان به‌ناو پترۆدۆلار،وئه‌و بڕگه‌یه‌ى په‌یوه‌سته‌ به‌پارێزگاى به‌غدا له‌باره‌ى ماسته‌رپلانى سه‌ره‌كى كه‌پێویستى به‌چاره‌سه‌ره‌،وئه‌و گوژمانه‌ى بۆ شارى سه‌در ته‌رخانكراوه‌ كه‌بۆته‌ بڕگه‌یه‌ك له‌بوودجه‌ى فیدڕاڵى،ئه‌م شاره‌ نه‌هامه‌تى زۆرى بینیوه‌ وپێویستى به‌چاودێرى هه‌ردوو وه‌زیرى دارایی وپلاندانانه‌ بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"بڕگه‌ى زۆر هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاكان ئه‌ركه‌كانى خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"قۆناغى داهاتوو زۆر كورته‌ به‌ڵام سروشتى نییه‌،وپێویستى به‌ئه‌ركى تایبه‌ت هه‌یه‌،چونكه‌ هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كان،وڕه‌نگه‌ ده‌ستێوه‌ردانى سیاسى هه‌بێت بۆ دروستكردنى گرفت له‌به‌رده‌م زۆربه‌ى پرۆژه‌كان".
    له‌لایه‌كى تره‌وه‌ شێروان دووبردانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى هه‌رێمه‌كان ڕوونیكرده‌وه‌"كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆمان له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاوه‌ بۆ پرۆژه‌ى په‌ككه‌وتووه‌كان له‌پارێزگاكان،وپێشكه‌شكردنى ته‌واوى پاڵپشتى بۆ پارێزگاره‌كان بۆ به‌جێگه‌یاندنى پرۆژه‌ په‌ككه‌وتووه‌كانى پارێزگاكان".
    به‌پێویستیشى زانى خاڵى وه‌رچه‌رخان هه‌بێت له‌كارى پارێزگاكان دواى گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان".