به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند به‌رپرسێك لهكشتوكاڵى كه‌رخ به‌تاوانى به‌رتیل وه‌رگرتن ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
ده‌سته‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"تیمێكى كارى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌سته‌كه له‌به‌غدا توانیان به‌ڕێوبه‌رى هۆبهرى ده‌ستگرتن له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى كه‌رخ له‌گه‌ڵ خزمێكى به‌تاوانى به‌رتیل وه‌رگرتن دهستهبهسهربكهن،به‌رامبه‌ر ده‌ركردنى نووسراوى ڕاستاندن بۆ زه‌وییه‌كى كشتو‌كاڵى بۆ یه‌كێك لهسهردانیكهرانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه".
وتیشى"پرۆسه‌كه به‌پێى بنه‌ماكانى بڕیارى(160)ى ساڵى 1983 ئه‌نجامدراوه وبووه هۆى ده‌ستگیركردنى تاوانباران له‌ساته وه‌ختى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه،كاتێك بڕى په‌نجا هه‌زار دۆلار وه‌ك به‌رتیلیان وه‌رگرتووه".
ئاماژه‌یشیدا"یاداشتنامهیهكى یاسایی له‌باره‌ى پرۆسه‌كه ئاماده‌كراوه،وبهیاوهرى تاوانباران ودهستهبهسهركراوهكان ڕه‌وانه‌ى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت كراوه،بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاسایی گونجاو.
جێى ئاماژه‌پێكردنه سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ناوبراو جهختیكردبوو له‌پێویستى چڕكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌كانى دهستهبهرداگرتن له‌ساته وه‌ختى ئه‌نجامدانى تاوان وبه‌شداریكردن له‌كارى مه‌یدانى له‌میان ئاماده‌یی به‌رده‌وام له‌نێو ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت،به‌تایبه‌ت فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان،ویارمه‌تیدانى پێداویستییه‌كانى هاوڵاتیان ودڵنیابوون له‌وه‌ى ڕووبه‌رووى هه‌ڕه‌شه وبه‌رتیل نابنه‌وه،وگه‌نده‌ڵكاران وسهرپێچیكارانى سه‌ر سامانى گشتى دهستبهسهربكرێن.