به‌غدا-اه‌ع
خالید به‌تال وه‌زیرى پلاندانان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دوو ڕێره‌وى ئاشكراكرد بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه په‌ككه‌وتووه‌كان له‌پارێزگاكان،وئاماده‌یی وه‌زاره‌تیشى ده‌ڕبڕى بۆ مه‌شقپێكردن به‌كارمه‌ندانى پارێزگاكان.
به‌تال له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى جێبه‌جێكردنى بوودجه‌ى 2021 كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى پلاندان به‌دوو ئاڕاسته هه‌نگاو ده‌نێت:یه‌كه‌میان له‌باره‌ى پێداویستییه داراییه‌كانه،ودووه‌میش كاته".
ڕوونیشیكرده‌وه"سه‌ربارى هه‌بوونى ڕێوشوێنه‌كان كه‌وا ڕه‌نگه رۆتینى بن به‌ڵام نابێت تێپه‌رێنرێن چونكه بڕگه‌ى یاسایین"،ئاماژه‌یشیدا"داوا له‌پارێزگاره‌كان كراوه به‌جددى پرۆژه‌كان دیارى بكه‌ن،وپێشینه بۆ پرۆژه په‌ككه‌وتووه‌كان ده‌بێت نه‌ك پرۆژه‌ى نوێ".
رایشیگه‌یاند"ده‌بێت پارێزگاكان په‌ڕاو وپلانه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تى به‌جێبگه‌یه‌نن له‌پێناو وه‌رگرتنى ته‌واوى ڕه‌زامه‌ندییه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى پلاندانان ئاماده‌یه بۆ مه‌شقپێكردن به‌كارمه‌ندانى پارێزگاكان وئاسانكارى سه‌وداكردنیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانان".