بهغدا-اهع
فهرمانگهى ڕاگهیاندنى پەرلەمان،ئهمڕۆ دووشهممه، خشتەى کارى دانیشتنى سبەینێى بڵاو کردەوە، کە تیایدا دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک دەدرێت و خوێندنەوەى یەکەم و دووەمیش بۆ چەند پڕۆژە یاسایەکى تر دەکرێت.
فهرمانگهى ناوبراو لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"خشتهى كارى دانیشتنى پهرلهمان بریتى دهبێت له دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە یاسا و بڕیارێک دەدرێت لەوانە، دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسایى ڕاستاندنى ڕێکەوتنى ئاسمانیى نێوان عێراق و سعودیە.
بەپێى خاڵێکى ترى خشتەى دانیشتنەکە، دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای ڕاستاندنى ڕێککەوتنى دوورکەوتنە لە دوو دیوى باج و خۆدزینەوە لەباجدان، کەتایبەتە بەداهات و سەرمایەى نێوان حکومەتى عێراق و وڵاتى کوەیت.
هەر بەپێى خاڵى سێیەمى خشتەکە، دەنگدان لەسەر چەند پێشینارێکى تایبەت بەیانە وەرزشییەکان دەکرێت و خاڵى چوارەمیش خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بیمەى کۆمەڵایەتى و خانەنشینى کرێکاران دەکرێت.
خاڵى پێنجەمى خشتەکەش تایبەتە بە، خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای سەرژمێرى و ڕێکخستنى زانیارییە جوگرافییەکان و کۆتا خاڵى خشتەى دانیشتەکەش ئەوەیە 15 خولەک بۆ گفتوگۆى گشتى تەرخان دەکرێت.