به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ئاشكرایكرد فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وبانگهێشتكردن بۆ به‌رپرسان له‌ماوه‌ى مانگى ئادار ده‌ركراوه،ئاماژه‌یشیدا 58 فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وبانگهێشتكردن بۆ وه‌زیرێك ودوو په‌رله‌مانتار وپله تایبه‌ته‌كان ده‌ركراوه.
فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌ستپاكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"(58)فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وبانگهێشتكردن دژى به‌رپرسان له‌مانگى ئادارى ڕابردوو ده‌ركراوه"،ڕوونیشیكرده‌وه"(8)فه‌رمانى ده‌ستگیركردن و(50)فه‌رمانى بانگهێشتكردن له‌ماوه‌ى یه‌كى ئادار تاوه‌كو 31 هه‌مان مانگ ده‌ركراوه".
وتیشى"فه‌رمانه‌كان دوو په‌رله‌مانتارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران(ئێستا وپێشوو)،ووه‌زیرێكى پێشووتر وبریكارى پێشووى وه‌زاره‌تێك ده‌گرێته‌وه".
فه‌رمانگه‌ى ناوبراو ڕایشیگه‌یاند"فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وبانگهێشتكردن پارێزگارێكى ئێستا ویه‌كێكى تر‌ى پێشوو گرتۆته‌وه له‌گه‌ڵ(25)به‌ڕێوبه‌رى گشتى(له‌نێویاندا ئێستا وپێشوو)ودوو قایمقام"،وتیشى"(22)ئه‌ندام له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ئه‌و فه‌رمانه ده‌یانگرێته‌وه".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"(14)كه‌س له‌وانه‌ى فه‌رمانه‌كه دژیان ده‌ركراوه ڕاسپێردراون،له‌كاتێكدا(7)كه‌سیان به‌هه‌ڵهاتوو هه‌ژمار ده‌كرێن،وكه‌سێك له‌چوارچێوه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان ئازادكرا،وكه‌سێكى تر ڕه‌وانه‌ى دادگا كراوه،ویه‌كێكى تر له‌و كه‌سانه‌ى فه‌رمانى بانگهێشتكردنى بۆ ده‌ركراوه بڕیارى لێخۆشبوو‌ن ده‌یگرێته‌وه".
جێى ئاماژه‌پێكردنه ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى شوباتى ڕابردوو ورده‌كارى ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى بۆ ساڵى 2020 خسته‌ڕوو،وئاماژه‌یشى به‌وه‌دا (82) فه‌رمانى بانگهێشتكردن وده‌ستگیركردن دژى وه‌زیر وهاوپله‌كانیان تیایدا،كه‌چى ژماره‌ى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وبانگهێشتكردن دژى به‌ڕێوبه‌رانى گشتى وپله تایبه‌ته‌كان (624)فه‌رمان بووه".