به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ئاماده‌بوونى عێراق له‌ناوچه‌كه له‌پێگه‌ى ده‌ستپێشخه‌رى وبنیاتنانه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دیبلۆماسییه‌تى ده‌ستپێشخه‌رى بنه‌مایه‌كه ئاماده‌كاریمان بۆ كردووه،ئه‌مه‌یش بژارده نییه به‌ڵكو ڕێره‌وێكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق پته‌وتر ده‌كات"،وتیشى"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه به‌ریتمێكى باڵا كارده‌كات بۆ پته‌وكردنى ده‌ستپێشخه‌ری به‌كۆمه‌ڵ له‌پێناو پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه".
ئاماژه‌یشیدا"هاوسه‌نگى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه ڕێگاخۆشكه‌ره بۆ فراوانكردنى به‌رژه‌وه‌ندى ستراتیژى،ودووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕۆڵى پێشه‌نگى عێراق"،ڕوونیشیكرده‌وه"فراوانتركردنى ده‌روازه ئابوورییه‌كانى عێراق له‌ڕێگاى چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى باڵیۆزخانه ونێرده‌كانمان له‌ده‌ره‌وه وبه‌چاودێرى فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ناوه‌ندى وه‌زاره‌ت به‌رهه‌مه‌كانى ده‌رهاوێشته‌ى هه‌ماهه‌نگییه‌كى ئاست باڵا ده‌بێت".
سه‌حاف ڕوونیشیكرده‌وه"سه‌ربارى په‌تا كۆرۆنا كه‌جیهانى گرتۆته‌وه ،به‌ڵام عێراق جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى خاڵى ڕاكێشان ویه‌كگرتن وهه‌ماهه‌نگكردنى هه‌ڵوێسته‌كان ده‌بێت"،ڕایشیگه‌یاند"كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى هه‌ندێك وڵاتى ئه‌وروپى له‌به‌غدا دواى دابڕانى ساڵانێك،گه‌واهیده‌رى سه‌قامگیرى عێراق وپابه‌ندبوونى حكومه‌ته به‌ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایشى نێرده‌كان".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌ركى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕابردوو وئێستادا زۆر تایبه‌ت بووه له‌ده‌سته‌به‌ركردنى پشتیوانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا"،دووپاتیشیكرده‌وه"هاوبه‌شییه ستراتیژییه فره‌جۆره‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق ده‌خاته خانه‌ى پێوه‌ره ده‌ستوورییه‌كان ،بۆ به‌جێگه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندى وڵات وكۆمه‌ڵگا پێكه‌وه.
سه‌حاف ڕایشیگه‌یاند"ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت،وئاماده‌یی ئێمه له‌گۆڕه‌پانه‌كه له‌پێگه‌ى ده‌ستپێشخه‌رى وبنیاتنان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ى هێزى ته‌واوى نیشتمانى ده‌بێت".