لە سەڵاحەدین هێزی وەڵامدانەوەی خێرا چەند گوندێك رزگاردەكات و سەربازگەیەكی داعش تێكدەشكێنێت

ئەمنی
  • 7-02-2018, 00:00
  • +A -A

    دیالە – ا ه ع هێزی وەڵامدانەوەی خێرا لەپارێزگای سەڵاحەدین ئەمرۆ چوارشەممە، چەند گوندێكی لە تیرۆریستاندی داعش رزگار كرد. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت هێزێكی وەڵامدانەوەی خێرا پرۆسەیەكی فراوانی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شاخ و گردەكانی خۆرهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامدا، لە ئاكامی ئەو پرۆسەیەش گوندەكانی " بلكالە سادە و بلكالە كوبرا و بلكالە سالم و شاخی شێخ مەیدان و چەند گردێك و سەبازگەیەكی داعش" كۆنترۆڵكران. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە مەبەست لەو پرۆسەیە لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش بووە كە لە شارەكانی كەركوك و سەڵاحەدین و دیالە و حەویجە بۆ ئەو ناوچەیە هەڵهاتوون.