به‌غدا-اه‌ع
بانكى ناوه‌ندى عێراقى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،كردنه‌وه‌ى باره‌گاى كۆمپانیاى عێراقى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى دانراوه‌كانى ڕاگه‌یاند،دووپاتیشیكرده‌وه ئه‌م كۆمپانیایه یه‌كێكه له‌ده‌زگا پێشه‌نگه‌كانى كرداره بانكییه‌كانه".
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى بانكى ناوه‌ندى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا غالب موخیف پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراقى ئه‌مڕۆ باره‌گاى كۆمپانیاى عێراقى بۆ ده‌سته‌به‌رى نوێى دانراوه‌كانى كردۆته‌وه".
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له‌ده‌ستپێكى كردنه‌وه‌ى باره‌گاكه دووپاتیكرده‌وه"كۆمپانیاى ناوبراو ڕۆڵى ده‌بێت له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى متمانه بۆ بانكه تایبه‌ته‌كان كه‌له‌عێراق كارده‌كه‌ن"،ئاماژه‌یشیدا"بانكى ناوه‌ندى بایه‌خى زۆر ده‌دات به‌م كۆمپانیایه چونكه یه‌كێك ده‌بێت له په‌یكه‌ره‌كانى كرداره بانكییه‌كان".
وتیشى"سێكته‌رى بانكى گشتى وتایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى كارا ڕۆڵى هه‌بوو له‌دامه‌زراندنى ئه‌م كۆمپانیایه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته یه‌كێك له ده‌زگا پێشه‌نگه‌كانى كرداره بانكییه‌كان وپاڵپشتیكه‌رى".
جێى ئاماژه‌پێكردنه كۆمپانیاى عێراقى بۆ ده‌سته‌به‌رى دانراوه‌كان ڕووماڵێك دابینده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى دانراوه‌كانى خه‌ڵكى لاى بانكه عێراقییه ڕێگه‌پێدراوه‌كان له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى عێراقى له‌ناوه‌وه‌ى عێراق به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى دانراوى بچووكیان ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات