بهغدا-اهع
مستهفا كازمى سەرۆک وەزیران،،ئهمڕۆ یهكشهممه،رایگەیاند، لەرێگەی گفتوگۆی بنیاتنەر و راستەقینەوە سەرکەوتو بوین لە سەپاندنی رێکاریی یاسایی و دیارییکردنی کات بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
نوسینگهى راگهیاندنى سەرۆک وەزیران،له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:" كازمى لە ئێوارەخوانێکی بەربانگکردنەوەدا میوانداریی ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی و ئەمنیی کردوە رایگەیاند،" بەغدا سەرکەوتوبوە لە سەپاندنی رێکارە یاساییهكان و دیارییکردنی کات بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە عێراق".
رونیشیكردهوه،" لەرێگەی گفتوگۆی بنیاتنەر و راستەقینەوە و بەرپرسیارانه، سەرکەوتو بوین سهبارهت به کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق تەواو ئامادەن بۆ وەگرتنی بەرپرسیارییەتی ئەمنی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش".
ئاماژهی بهوهشكرد،" تاوەکو ئێستاش ئاڵنگارییهكان بهردهوامن و قۆناغ بە قۆناغ ئهو ئاڵنهگاریانه كۆتایی دێن، بۆیه پێویسته هێزەکانی عێراق بەتەواوەتی ئامادەبن بۆ وەگرتنی هەر بەرپرسیارییەتییەک كه روبهڕویان دهبێتهوه.
کازمی ئاشکراشیکرد،" لیژنەیەکی سەربازیی هونەری تایبەتمەندمان پێکهێناوە بۆ دیارییکردنی پێداویستیەکانی هێزەکانی عێراق و رێکارەکانی وەرگرتنی ئەرکەکان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ".