بهغدا-اهع
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ،ئهمڕۆ یەکشەممه، رایگەیاند، بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین كراوهته ئامانج.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگەیاند "لە تاوانێکی نوێدا کە یاخیبووان لە یاسا ئەنجامیان دا، بنکەی ئاسمانیی بەلەد بە پێنج مووشەک هێرشی کرایەسەر. ئەو مووشەکانە لە ناوچەی دۆجمە لە شارۆچکەی خالیس لە پارێزگای دیالەوە ئاراستەکرابوون؛ رووداوەکەش بووە هۆی برینداربوونی دوو کارمەندی فەوجی پاسەوانی بنکەکە".
ئاماژهبهوهكرا"ئەو کارە سەرشۆڕانە کە دامەزراوە سەربازییەکانمان دەکەنە ئامانج، بە تووندی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە وەڵام دەدرێنەوە. هێزە ئەمنییەکان ئەو هێزە پاڵەوانانەن کە هەمیشە کاردەکەن بۆ بەرگریکردن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت، کە بنکەی ئاسمانیی بەلەد بەشێکە لێیان و فڕۆکە ئێف 16کانی هێزی ئاسمانیی عێراقی تێدایە. ئەو فڕۆکانە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا گەواهییان بۆ دەدرێت، بۆردوومانکردنی بنکەکەش کارێکی تیرۆریستییە".
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات