راگه‌یاندنى ئه‌منى ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێكى له‌ ناوچه‌ى دۆره‌ راگه‌یاند

ئەمنی
  • 18-04-2021, 22:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێكى له‌ ناوچه‌ى دۆره‌ راگه‌یاند.
    له‌ راگه‌یاندراویچكى شانه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" له‌ میان چاودێرى كردنى مه‌یدانى و هه‌وڵى هه‌واڵگیرى ،هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى له‌ فیرقه‌ى 17 له‌ میان كه‌رتى ئۆپراسیۆنى به‌غدا توانرا تیرۆرستێك به‌ نازناوى (ئه‌بو ئه‌حمه‌دى ئیتیصالات) ده‌ستگیر بكات".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد" ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ له‌ سه‌رو به‌ندى پێكهێنانى كارێكى هاوبه‌شى هه‌واڵگیرى فیرقه‌ى 17ى لیواى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى دووه‌م و هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى هه‌واڵگیرى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر له‌ ناوچه‌ى دۆره‌ توانرا بۆسه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ى ناوبراو دابنرێت وتیرۆرستێك ده‌ستگیر بكات".