وه‌زیرى ته‌ندروستى:ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ پێدانى پاسه‌پۆرتى تایبه‌ت به‌ ئه‌وانه‌ى ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌ كه‌ خوازیارى گه‌شتن بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات

ناوخۆ
  • 18-04-2021, 14:40
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن ته‌میمی وەزیرى تەندروستى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، پێشنیارێکى گرنگ بۆ ئەوانە ئاشکرا دەکات کە ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئارەزووى گەشتکردنى دەرەوەى وڵات دەکەن. 
    تەمیمى  لەلێدوانێکیدا بۆ كه‌ناڵى عێراقیه‌ى ئه‌خبارى كه‌ ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ ڕایگەیاند:" پێشنیارێک هەیە بۆ پێدانى پاسپۆرتى تایبەتى بۆ ئەوانەى کە ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئارەزووى گەشتى دەرەوەى وڵات دەکەن. 
    ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە"هەفتەى داهاتوو وەزارەتەکەیان بەپشتبەستن بەماڵپەڕێکى ئەلیکترۆنى دەستدەکات بە ناو تۆمار کردن و زانیارى وردیش دەدرێتە ئەو هاوڵاتیانیانەى کە کارتى تایبەت وەردەگرن".  


    تەمیمى باسى لەوەش کرد" تا ئێستا هیچ لێکەوتەیەکى ڤاکسینەکە تۆمار نەکراوە بەتایبەتى ڤاکسینەکانیش سەلامەتن و لەلایەن ڕێکخراوى تەندروستى جیهانیەوە مۆڵەتیان پێدراوە".