بهغدا-اهع
بەریتانیا بانکی ناوەندی عێراقی لە لیستی ئەو وڵاتانەدا دەرکردووە کە گومانی مەترسی گەوەریان لێدەکرێت، بانکەکەش دەڵێت، هەنگاوەکە دوای ئەو هاتووە عێراق ڕێکاری پێویستی گرتووەتەبەر بۆ بنبەڕکردنی پارەدارکردنی تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، بانکی ناوەندیی عێراق کە وێنەیەکی دەستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) كهوتووه ئهمڕۆ یهكشهممه،ئاماژەی بەوەکردووە، "بەریتانیا بانکی ناوەندیی عێراقی لەلیستی وڵاتە زۆرمەترسیدارەکان لەڕووی مامەڵەی دارایی و بانکییەوە دەرکردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو هەنگاوە دوای ئەوە هاتووە کە لەماوەی ڕابردوودا عێراق هەموو هەوڵەکانی خۆی خستبووەگەڕ لە پێناو ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ کەرتی دارایی، ئەوەش لەڕێگەی بنەبڕکردنی پرۆسەکانی پارەدارکردنی تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە".
بانکی ناوەندی دەشڵێت، "وەزارەتی گەنجینەکانی بەریتانیا بە پێی بڕیاری ژمارە 392ی ساڵی 2021 بانکی ناوەندیی عێراقی لە لیستەکەدا دەرکردووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "بەریتانیا لە پەیڕەوکردنی ئەو هەنگاوە پشتی بە ڕاسپاردەکانی کۆمەڵی کاریی دارایی (FATF) بەستووە کە ئەوەش وادەکات بۆ لەمەودوا مامەڵە داراییەکان و ئابورییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەشێوەیەکی زۆرباش بەڕێوەبچن".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات