بهغدا-اهع
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکارى دارایى سەرۆک وەزیران ،ئهمڕۆ شهممه،ڕایگهیاند لهسهدا72ی کۆمپانیا حکومییەکان لە زیاندان.
ساڵح لهلێدوانی ڕۆژنامهوانییدا كهئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)بهدواداچوونى بۆ كردووه ڕایدەگەیەنێت، تەنها 28%ی کۆمپانیاکانى حکومەت قازانج دەکەن و بەڕێژەى 70% لەزیاندان، نزیکەى 400 هەزار کرێکار و کارمەندى ئەو کۆمپانیایانەش بێ هیچ بەرهەمێک ماوهى ههرژه ساڵه مانگانە موچەیان پێ دەدرێت.
وتیشى"لە ساڵى 2003ەوە چالاکى بەرهەمهێنان لە کەرتەکانى حکومەتتدا دووچارى ڕاگیران و پشتگوێخستن بووەتەوە و لەناو 173 کۆمپانیاى گشتى یاخود ئەوانەى کە موڵکى حکومەتن، بەدەگمەن کار دەکەن و ڕێژەى سودەکانیان 28% و زیانەکانیان بەڕێژەى 72% دایە".
ئەوەشى ئاشکرا کردووە، زیاتر 20%ی ئەو کۆمپانیایانەش بەهۆى دۆخى شەڕەوە لەناوچوون و نەماون.
ساڵح باسى لەوەش کردووە، کۆمپانیا گشتییەکان زیاتر ئەوانەیان کە ماونەتەوە چالاکیى ئابوورى لەبەرڕۆشتوویان هەیە بەتایبەت لەکەرتى نەوتتدا و ئەوانەش نیمچە قۆرخکراون بۆ بەدەستکەوتنى کەرەستە سەرەکییەکان و بە بازاڕکردنى بەرهەم و نرخەکان، ئەمەش واى کردووە پشتیوانیەکى زۆرتر بکرێن.
ئهوهیشى خستهڕوو، نزیکەى 400 هەزار کرێکار و کارمەند 18 ساڵ بەخششى مانگانە وەردەگرن بێ ئەوەى هیچ بەرهەمێکیان هەبێت و تاوانى ئەوانیش نییە، بەڵکو هۆکارەکە بۆ پشتگوێخستنى سیاسەتى ئابوورى دەگەڕێتەوە کە پشتى بە نەوت بەستووە و سەرچاوەکانى ترى فەرامۆش کردووە.