به‌غدا-اه‌ع
كۆمپانیاى نه‌وتى باكوور،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه كرده‌وه‌ى تیرۆرستییه‌كه‌ى سه‌ر دوو بیره نه‌وتى كه‌ركوك كاریگه‌رى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان نه‌بووه.
وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"دوو بیره نه‌وتى له‌كێڵگه‌ى باى حه‌سه‌ن به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ تووشى كرده‌وه‌یه‌كى ترسنۆكانه‌ى تیرۆرستى بووه به‌ته‌قینه‌وه‌ى دوو بۆمبى چێندراو"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییه هیچ زیانێكى مادده‌ى وگیانى نه‌بووه وئاگركه‌وتنه‌وه‌یشى دروستنه‌كردووه،وكاریگه‌ریشى نه‌بووه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان یان ڕاگرتنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له‌و بیره ناوبراوه".
كۆمپانیاكه جه‌ختیكرده‌وه"ئه‌م كرده‌وه ترسنۆكه تیرۆرستییه ئه‌ركى نیشتمانى ڕاناگرێت له‌به‌رده‌وامیدان به‌پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان بۆ پشتیوانیكردنى ئابوورى نیشتمانى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"وه‌زاره‌تى نه‌وت ولایه‌نه په‌یوه‌ندار وئه‌منییه‌كان ده‌ستیان له‌لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه كردووه".