به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى شه‌هیدان ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند ژوورێكى ئۆپراسیۆنه‌كان پێكهێنراوه بۆ به‌دواداچوونى مامه‌ڵه‌ى شه‌هید وبریندارانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى بازاڕى حه‌بیبییه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى به‌غدا.
تاریق مه‌نده‌لاوى به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى شه‌هیدان وقوربانیانى ئۆپراسیۆنه جه‌نگى وهه‌ڵه سه‌ربازییه‌كان وكرده‌وه تیرۆرستییه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"شاندێك له‌ده‌زگاى شه‌هیدان سه‌ردانى قوربانیانى ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ى ناوچه‌ى حه‌بیبیه له‌شاڕى سه‌در كردووه بۆ به‌شداریكردن له‌پرسه‌ى شه‌هید حه‌سه‌ن عۆده عه‌لیاوى وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌ى بریندارانى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه"،وتیشى"عه‌بدوئیلاه نائیلى سه‌رۆكى ده‌زگاى شه‌هیدان فه‌رمانیكردووه به‌پێى ئه‌و داهاتانه‌ى ده‌زگاكه ده‌سته‌به‌رى ده‌كات به‌ده‌م زیانه‌كانى قوربانیانى ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ى حه‌بیبیه بچین".
مه‌نده‌لاوى دووپاتیشیكرده‌وه"پێشینه‌كانى ئه‌م سه‌ردانه به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى دۆخى برینداران وپێشكه‌شكردنى پاڵپشتى بۆ برینداران وسه‌ردانیكردنیان"،ڕوونیشیكرده‌وه"ژوورى ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌ت بۆ ئاسانكارى ڕێوشوێنه ئیدارییه وراییكردنى مامه‌ڵه‌كانى شه‌هید وبرینداران پێكهێنراوه،وئه‌م ژووره كارده‌كات له‌سه‌ر شێوازى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى هه‌ر ڕێكارێكى پێویست".