كه‌عبى:به‌ئامانجگرتنى ناوچه‌ ئارامه‌كان به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر سستبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان

سیاسی
  • 16-04-2021, 20:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،به‌ئامانجگرتنى ناوچه‌ ئارامه‌كان به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر سستبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌م له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌عبى به‌یاوه‌رى په‌رله‌مانتار عه‌لا روبێعى ود.عه‌بدولغه‌نى ساعدى به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى ره‌سافه‌،وعه‌مید هیشام ته‌میمی فه‌رمانده‌ى لیوا چوار شوێنى ڕووداوه‌كه‌ى شارى سه‌دڕ وبریندارانى ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئیمامى عه‌لى ونه‌خۆشخانه‌ى سه‌درى گشتى به‌سه‌ركردۆته‌وه‌،هه‌روه‌ها له‌میان گه‌شته‌كه‌ى سه‌ردانى باره‌گاى لیوا چوارى-پۆلیسى فیدڕاڵى كردووه‌".
    كه‌عبى له‌په‌راوێزى سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كه‌ى دووپاتیكرده‌وه‌"تیرۆرستانى داعش به‌مدواییه‌ گورزى كوشنده‌یان به‌ركه‌وت و تووشى سستبوون وشڵه‌ژان بوونه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ ماوه‌ به‌ماوه‌ ناوچه‌كانى نیشته‌جێبوون وبازاڕه‌كان بكه‌نه‌ ئامانج كه‌خه‌ڵكى بێتاوانى تیایدایه‌،كه‌به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر له‌ناوچوونیان". 
    ڕایشگه‌یاند"تیرۆر له‌هه‌ندێك بۆنه‌دا چالاكده‌بێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌مانگى ڕه‌مه‌زان،بۆیه‌ ده‌بێت ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وبه‌تایبه‌تى هه‌واڵگیرییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ وچاودێرى هه‌نگاو شانه‌كانى تیرۆر بكه‌ن وكرده‌وه‌كانیان پووچه‌ڵبكه‌نه‌وه‌ له‌پێش جێبه‌جێكردنى".