به‌غدا-اه‌ع
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،پێشنیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی پێشێلكارییه‌كى یاسایی بڕگه‌كانى بوودجه‌یه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆك په‌رله‌مان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"حه‌داد ڕه‌خنه‌ى له‌پێشنیارى وه‌زیرى دارایی بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وڕاسپاردهكهى گرتووه كه‌باس له‌دانانى باج له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره(156) له2016/6/7 ده‌كات وگهڕاندنهوه بۆ لێبڕینى ڕاسته‌وخۆ له‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌پێى ڕێنماییه‌كانى دارایی ژماره (1)ى ساڵى 2007".
وتیشى"پێشنیارى وه‌زاره‌تى دارایی پێشێلكارییه‌كى ڕوونى یاساییه بۆ برگه ودهقهكانى یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 كه‌له3/31/2021 له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ردرا".
ڕایشیگه‌یاند"ده‌بێت وه‌زاره‌تى دارایی به‌دواى فراوانتركردنى داهاته‌كانى ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێت له‌برى دانانى باج به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینان،كهچینى گرنگن ونابێت ده‌ستكارى مووچه‌ى مانگانه‌یان بكرێت".
حه‌داد به‌پێویستیشى زانى به‌دواى چارهسهرهییهكانى كێشه‌ى ئابوورى بگه‌ڕێن ولێكهوتهكانى گۆڕینى به‌هاى دۆلار ودهرهاوێشتهكانى لهبهزربوونهوهى نرخه‌كان ،كهبارگرانییهك به‌سه‌ر هاوڵاتى عێراق دروستكردووه له‌نێویشیاندا چینى فه‌رمانبه‌ران".