به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه باسیان له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات وڕێكاره‌كانى به‌هێزكردنى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاویكرده‌وه"د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعودیه پیرۆزباییان له‌یه‌كتر كرد، داوایان له یه‌زدانی مه‌زن كرد ئه‌م بۆنه‌یه به خێر و خۆشی و ئاسایش و ئارامی بۆ ھه‌ردو وڵات و گه‌لی دۆست به‌ڕێوه‌بچێت".
وتیشى"له‌میانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه ھاوبه‌شه‌كانی نێوان ھه‌ردو وڵات كرا، جه‌ختكرایه‌وه له پێویستی به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، به‌جۆرێك خزمه‌ت به ھه‌ردو گه‌لی دۆست بكات".
ڕایشیگه‌یاند"هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌ی نێوان سه‌رۆك كۆمار و پادشای سعودیه جه‌ختكرایه‌وه له چه‌سپاندنی ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كه و یه‌كخستنی تواناكان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه جیاوازه‌كان، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌كرا به سه‌ردانه سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ سعودیه، كه گرنگی خۆی ھه‌یه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردو گه‌لی دۆست.