ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ورده‌كاری دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مانی ئاشكراكرد

سیاسی
  • 16-04-2021, 17:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    جاسم به‌خاتى په‌رله‌مانتارى(هاوپه‌یمانى عێراقیون)،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، ورده‌كاری  دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مانی ئاشكراكرد كه‌ڕۆژی 20 ی ئه‌م مانگه‌ سازده‌كرێت
    به‌خاتی له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌دانیشتنی خۆیدا پرسی په‌رله‌مانتار زافر ئه‌لعانی یه‌كلاده‌كاته‌وه‌ كه‌ گرژی و ئاڵۆزی له‌ یه‌كێك له‌كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان دروستكردبو، پاشانیش گفتوگۆ گریبه‌سته‌كانی كاره‌با ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌نگدانیش له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ خوێندنه‌وه‌ی دوه‌میان بۆ كراوه‌.
    باسی له‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پێشنیازی بابه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش ده‌هێندرێته‌وه‌ به‌ر باس و گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت. 
    پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاندبو، ڕۆژی 20 ی ئه‌م مانگه‌ی بۆ ده‌ستپێكردنی خولی دوه‌می یاسادانانی ساڵی سێیه‌م دیاریكرد.