به‌غدا-اه‌ع
هه‌یسه‌م جبوری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌رایه‌تى، وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی تایبه‌ت به دانانی باج له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دایه‌وه و رایگه‌یاند، مادده‌ی 34ی یاسای بوودجه هیچ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌دانانی باج له‌سه‌ر مووچه و داهاتی فه‌رمانبه‌ران نییه.
جبوری لهڕاگهیهندراێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییمان به‌رچاو كه‌وت كه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕگه‌ی (ج) له مادده‌ی 34 ئه‌وی یاسای بوودجه‌ی گشتی ده‌رچووه و تایبه‌ته به بڕینی بڕێك پاره یاخود دانانی باج له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌كارهێنانی مادده‌ی 34ی یاسای بوودجه ورد نیه و نادروسته به‌و شێوازه‌ی له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه، چونكه ئامانجی مادده‌كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێخۆشبونه گومرگی و باجه هه‌ڵواسراوه‌كانی هاورده‌كردنه ئه‌ویش به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیش به مووچه یاخود داهاتی فه‌رمانبه‌رانه‌وه نیه.