بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە جێنین پلاسخارت نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بە ئامادبوونی کەریم خان راوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان ئەوەی پەیوەندی بەو تاوانانەوە هەیە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجامدراون ( یونیتاد).
نوسینگهى ڕاگهیاندنى حهلبوسى لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت هەنگاوە نوێکانی تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش کرا لەگەڵ پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەرکردنی یاسای پێویست بەمەبەستی لێپێچینەوە لە داعش لەبەرامبەر تاوانی کۆمەڵکوژی و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی.
لای خۆیەوە کەریم خان ئاماژەی بە هەوڵەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد لەبەرامبەر قوربانیان و بەدیهێنانی دادپەروەری دواهەمینیشیان دەرکردنی یاسای رزگاربوان.