په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى سه‌ركۆنه‌ى په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كانى به‌غدا وهه‌ولێر ده‌كات

سیاسی
  • 15-04-2021, 21:16
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كانى عێراق له‌هه‌ولێر وبه‌غدا كرد،وهه‌موو هه‌وڵه‌كانى به‌ئامانجگرتنى عێراق وتێكدانى ئاسایش ویه‌كڕیزى وسه‌قامگیرى ڕه‌تكرده‌وه‌.
    په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ته‌واى پاڵپشتى بۆ كۆمارى عێراق له‌جه‌نگى دژى تیرۆر وگروپه‌ تیرۆرستییه‌كان،وهاریكاریكردنى له‌هه‌ر ڕێوشوێنێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى تێكدانى ئاسایش وسه‌قامگیرى عێراق".
    په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى هاوخه‌مى وسه‌ره‌خۆشى خۆى بۆ حكومه‌تى وگه‌لى عێراق ده‌ڕبڕى له‌باره‌ى قوربانیانى كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كان"،هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌یشى بۆ برینداران خوازى"