به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بڕیاریدا به‌درێژنه‌كردنه‌وه‌ى واده‌ى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانى بایۆمه‌ترى ودانانى ڕۆژى 15ى نیسانى 2021 وه‌ك دوا واده‌ى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران،چونگه درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌م واده‌یه ڕێگا ده‌دات به‌گۆڕانكارى زیاتر به‌سه‌ر خشته‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
كۆمسیۆن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران بڕیاریشدا به‌یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ردوو ماوه‌ى پێشوازیكردن له‌لیستى پاڵێوراوه‌كان وتۆماركردنى هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كان تاوه‌كو یه‌كى ئایارى داهاتوو".
وتیشى"ئه‌مه‌یش به‌هۆى داواكارییه‌كانى ژماره‌یه‌ك پارتى سیاسی بۆ ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى خۆكاندیدكردن له‌ڕۆژانى داهاتوودا،وڕێگادان به‌ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى پارته نوێیه‌كان بۆ به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ى چاوه‌ڕوانكراوى هه‌ڵبژاردنه‌كان له10ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو".