ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش لە ناوخۆی به‌غدا وهه‌ولێر له‌باره‌ى هێڕشه‌كه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر

ئەمنی
  • 15-04-2021, 22:18
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی هێرشەکەی سه‌ر شاری هه‌ولێریان كرد و بە کردەوەیەکی تیرۆرستی ناویان برد، ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئامانجی ئه‌و كرده‌وانه‌ له‌باربردنی ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه‌ و ئه‌و پێشكه‌وتانه‌یه‌ له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی دروست بووە.   
    هه‌ردوو وه‌زاره‌ت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویانكرده‌وه‌ " ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ مه‌ترسیدارەی كه‌ به‌م دواییانه‌ دژی هه‌ولێر و ناوچه‌كانی دیكه‌ كران، ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستدرێژیی تیرۆریستی و هه‌وڵدانه‌ بۆ له‌باربردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كی و تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان."   
    ئاماژە بەوەشکراوە، "ئێمه‌ له‌ كاتێكدا سەرکۆنەی ئه‌و كرده‌وه‌ تاوانكارییه‌ ده‌كه‌ین، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ هه‌وڵێكی مایه‌پووچن بۆ زیان گه‌یاندن به‌و پێشكه‌وتنه‌ ئه‌رێنیانه‌ی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی."   
    ئەوەش هاتووە، "ئه‌و هه‌مانگی و هاوكاری و یه‌كتر ته‌واوكارییه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و له‌باربردنی سه‌قامگیری ئه‌منی."   
    هەردوو وەزارەتەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، " ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی عێراق بەرامبەر ئه‌و جۆره‌ ده‌ستدرێژیانه‌ به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدڕاڵ و ئه‌و دامه‌زراوه‌ فەرمیانەی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن و له‌ ناویشیاندا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا."   
    ئەوەشیان خستووەتەڕوو، " تیمی لێكۆڵه‌ر ده‌ستیان به‌ كاره‌كانیان كردووه‌ و ئه‌ركیان به‌ پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌ریكردووه‌، ئاشكراكردنی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌یه‌ تێوه‌گلاون له‌و په‌لامارانه‌ و په‌لكێشكردنیانه‌ بۆ به‌رده‌م دادگا."