حه‌كیم هانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌دات نه‌رمى نه‌نوێنن

سیاسی
  • 15-04-2021, 18:12
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عێراقیون،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،هانى لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانیدا نه‌رمى نه‌نوێنن،هۆشداریشیدا نه‌رمى نواندن ده‌رفه‌ت ده‌دات به‌شانه‌ نوستووه‌كانى تیرۆر بۆ به‌ئامانجگرتنى هاوڵاتیان.
    حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"دڵگرانین به‌شه‌هید وبرینداربوونى ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى بێتاوان له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى تیرۆرستى له‌ناوچه‌ى حه‌بیبیه‌ له‌به‌غدا".
    وتیشى"ئێمه‌ له‌كاتێكدا به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌ ده‌كه‌ین له‌هه‌مان كاتدا هانى لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ده‌ین نه‌رمى ودڵنیایی نه‌نوێنن ،چونكه‌ ئه‌م درفه‌ت ده‌دات شانه‌ نوستووه‌كانى تیرۆر بۆ به‌ئامانجگرتنى هاوڵاتیان".
    حه‌كیم له‌كۆتایی قسه‌كانى ڕایگه‌یاند"دروود بۆ گیانى شه‌هیدان وئارامى ودڵنه‌وایی بۆ كه‌سوكارى قوربانیان وزوو چاكبوونه‌وه‌یش بۆ برینداره‌كان".