به‌دواداچوون-اه‌ع
کۆشکی سپی ئاشكرایكرد، به‌هۆی كرداره‌كانی روسیاوه، جۆ بایدن سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا باری نائاسایی له‌روی ئاسایشی نەتەوەییه‌وه راگه‌یاند.
كۆشكی سپی له راگهیاندرواێكدا بڵاویكرده‌وه، " ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه جۆ بایدن نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كردوه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی روسیاوه، كرده‌وه زیانبه‌خشه‌كانی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە و ئابوری ئەمریکا خستوه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها فهرمانیشیكردوه به راگه‌یاندنی باری نائاسایی نیشتمانی".
رونیشیكرده‌وه، راگه‌یاندنی باری نائاسایی له ئاسایشی نشتیمانی ئه‌مریكادا هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌پاندنی سزاكانه به‌سه‌ر روسیادا، چونكه ئه‌و وڵاته بوه‌ته پێگه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا.