به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ورده‌كارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى بازاڕى حه‌بیبیه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى به‌غداى پایته‌خت ڕاگه‌یاند.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"وه‌ك ته‌واوكارییه‌ك بۆ هه‌واڵى پێشووى تایبه‌ت به‌ڕووداوى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ناوچه‌ى حه‌بیبییه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى به‌غدا،شاره‌زایانى ته‌قینه‌وه‌كان وبه‌ڵگه‌ى تاوانه‌كان سه‌ردانى شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه‌یان كرد وده‌ست به‌پشكنینى ئۆپۆمبێله سووتاوه‌كانیان به‌وردى كرد وده‌ركه‌وت ته‌قینه‌وه‌كه له‌نێو ئۆتۆمبێلێكى جۆرى نیسان سه‌نى ڕوویداوه كهكهرهستهى ته‌قینه‌وه به‌هێزى هه‌ڵگرتووه له‌كاتى هاتوچۆكردنى له‌ناوچه‌ى حه‌بیبیه له‌نزیك بازاڕێكى میللی‌دا".
وتیشى"ته‌قینه‌وه‌كه بووه هۆى سووتانى ئۆتۆمبێله‌كه به‌ته‌واوى وكوژرانى شۆفێره‌كه وبرینداربوونى ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى،وله‌گه‌ڵ سووتاندنى ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى نزیك ڕووداوه‌كه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان بهڕێوشوێنهكانیان كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌رووداوه‌كه وزانینى ورده‌كارییه‌كانى".
پێشووتریش شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ڕایگه‌یاند لهئاكامى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى حه‌بیبییه له‌به‌غداى پایته‌خت هاوڵاتییه‌كى سڤیل شه‌هید بووه و12 كه‌سى دیكه‌یش برینداربوون؟
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند"ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌یه‌كێك له‌بازاڕه‌كانى ناوچه‌ى حه‌بیبییه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى به‌غداى پایته‌خت ڕوویدا،وله‌ئاكامدا هاوڵاتییه‌كى سڤیل شه‌هیدبووه و12ى دیكه‌یش برینداربوو و5 ئۆتۆمبێلیش سووتاوه".
شانه‌ى ناوبراو به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"ئه‌مه زانیارییه به‌راییه‌كانى ڕووداوه‌كه‌یه ودواتریش ورده‌كارى زیاتر بڵاوده‌كرێته‌وه".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست