به‌غدا-اه‌ع
مستەفا کازمى سەرۆکى ئه‌نجومه‌نى وەزیران رایگەیاند، لەدادگاى فیدراڵى تانە لەهەندێ بڕگه‌ى یاساى بودجە دەدەن، لەبەرئەوەى کاریگەرى لەسەر کەرتى کارەبا و تەندروستى و چەند کەرتێکى دیکە دروستدەکەن.
نوسینگەى ڕاگه‌یاندنى سەرۆک وەزیران له راگەیەنراوێکدا وته‌كانى كازمى له‌دیدارێكى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆز وناوادارنى پارێزگارى موسه‌نا له‌میوانخانه‌ى شێخ جفات شه‌علان گواسته‌وه كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،وڕایگه‌یاندووه"خۆم به‌شه‌رفمه‌ند ده‌زانم به‌دیدارم له‌گه‌ڵ كه‌سوكارمان له‌موسه‌نا،وئه‌م میوانخانه‌یه گه‌واهیده‌رێكه له‌مێژووى عێراق وڕۆڵى شێخ شه‌علان ئه‌بو جۆن به‌بیر ده‌هێنینه‌وه له‌دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عێراقى وبه‌پشتیوانى مه‌رجه‌عیه‌ت"،وتیشى"مێژوو جارێكى تر خۆى دووباره كرده‌وه،كاتێك هۆزه‌كانمان به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ى مه‌رجعیه‌ت هاتن به‌نواندنى سه‌ید سیستانى خوا بیپارێزێت،كه‌شكست به‌پیلانى تیرۆرستان داعش هێنا".
كازمى وتیشى"له‌سه‌ره‌تاى ڕاسپاردنم جه‌ختمكرده‌وه كه‌من ته‌نها خۆم به‌خزمه‌تكارى گه‌ل ده‌زانم،وله‌یه‌كه‌م وتارم ناوى ڕومێسه‌م هێنا چونكه له‌دڵم خۆشه‌ویسته،وكه‌سوكاره‌كه‌ى به‌كه‌سوكارى خۆم ده‌زانم"، ئاماژەى بەوەشكرد، روبەڕووى ئاڵنگاری زۆر بونەتەوە، عێراق بە دۆخێکى قورس‌دا تێپەڕیوە،کاتێک ١١ مانگ لەمەوبەر پۆستەکەى وەرگرتووە قەیرانى دارایی و پەتاى کۆرۆنا هەبوون، هەندێکیش گرەویان لەسەر شکستى حکومەت و چونە ناو شەڕى ناوخۆییەوە دەکرد، بەڵام ئارامى ئەوان ئەو گرفتانەى تێپەڕاندووە.
کازمى باسى لەوەشکردووە، رێوشوێنى قورسیان لەپێناو چاکسازیی و پارێزگارى لە دارایی و ئابورى وڵات گرتووەتەبەر"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"لەدادگاى فیدراڵى تانە لەهەندێ ماددەى یاساى بودجە دەدەن، لەبەرئەوەى کاریگەرى لەسەر کەرتى کارەبا و تەندروستى و چەند کەرتێکى دیکە دروستدەکەن".
دەشڵێت دەستیان کردووە بە پتەوکردنى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ، بە ئامانجى راکێشانى وەبەرهێنانى بیانى.