به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،سه‌ردانى شارۆچكه‌ى ڕومێسه له‌پارێزگاى موسه‌نا كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،سه‌ردانى شارۆچكه‌ى ڕومێسه له‌پارێزگاى موسه‌نا كردووه".
وتیشى"كازمى بازاڕى شارۆچكه‌كه‌ى به‌سه‌ركردۆته‌وه،وچاوى به‌هاوڵاتیان كه‌وتووه،وگوێ له‌دۆخى ژیانیان وگرفتى خزمه‌تگوزاریان گرتووه كهشارۆچكهكهیان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن وپارێزگا ووه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانى راسپاردووه چاودێرى بكه‌ن وبهزووترین كات چاره‌سه‌رى بكه‌ن".