به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه وباڵیۆزخانهى ئه‌مریكا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان خێرابكرێنهوه بۆ كاراكردنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى چوارچێوه‌ى ستراتیژى نێوان هه‌ردوو وڵات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"نه‌زار خه‌یروڵلا بریكارى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،لهبارهگاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه پێشوازیكرد لهماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌عێراق،وهه‌ردوولا ده‌رئه‌نجامه‌كانى گه‌ڕى سێیه‌مى گفتوگۆى ستراتیژى له‌نێوان عێراق وویلایهتهیهكگرتووهكان خستۆته به‌رباس".
وتیشى"ڕێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان خێرابكرێنهوه بۆ كاراكردنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى چوارچێوه‌ى ستراتیژى نێوان هه‌ردوو وڵات،وسازكردنى كۆبوونه‌وه‌كانى گروپهكانى كارى تایبه‌ت له‌بواره‌كانى ڕێككه‌وتننامه‌كه له‌پێناو قووڵكردن وفراوانتركردنى بواره‌كانى هاریكاریكردن له‌نێوان هه‌ردوو وڵات".
ڕایشیگه‌یاند"هه‌ردوولا گفتوگۆیان كردووه له‌باره‌ى دروستكردنى لیژنه‌ى سه‌ربازى هونه‌رى عێراقى وهاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ى له‌پێناو په‌له‌كردن بۆ سازكردنى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌پێناو جێبه‌جێكردنى ده‌رئه‌نجامه‌كانى گه‌ڕى سێیه‌مى گفتوگۆى ستراتیژى به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌گواستنه‌وه به‌ره‌و قۆناغێكى نوێى هاریكارى ئه‌منى ودووباره بڵاوه‌پێكردنى هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق".