به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار په‌یامێكی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه نیشانه‌ی بێهیوایی گروپه تیرۆرستیه‌كانه و ناتوانن جارێكی دیكه وڵات بۆ دۆخی رابردو بگه‌ڕێننه‌وه.
سه‌رۆك كۆمار، له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه رایگه‌یاند،ته‌قینه‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ی ناو بازاڕی حه‌بیبیه‌ی به‌غدا كه دژی ئاسایشی هاوڵاتیانه، له‌كاتێكدا ئێمه له‌مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانداین، بۆیه بۆ گروپه تاریكپه‌رسته‌كانی دوپاتده‌كه‌ینه‌وه، ئامانجه‌كانیان مایه‌ی بێهیواییان ده‌بێت، ناتوانن ئاسایش و سه‌قامگیریمان به‌ئامانج بگرن و بمانگه‌ڕێننه‌وه بۆ دۆخی رابردو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌هه‌مو توانامانه‌وه دژی هه‌وڵه‌كانیان ده‌وه‌ستینه‌وه، له‌سه‌ر هه‌موانیش پێویسته پشتیوانی له دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانمان بكه‌ین، پشتیوانی هێزه قوربانیده‌ره‌كانمان بین كه تێده‌كۆشن له‌پێناو بنبڕكردنی شانه نوستوه‌كانی تیرۆرستان"