به‌غدا-اه‌ع
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،هۆشداریدا له‌دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان ئه‌گه‌ر بێت له‌چاره‌سه‌ركردنى پێشێلكارییه‌كان ولێپرسینه‌وه له‌كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م نه‌رمى بنوێنرێت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"حه‌داد به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ى كردووه كه‌هاوڵاتیان بێتاوانى كردۆته ئامانج له‌یه‌كێك بازاڕه میللیه‌كانى شارى سه‌در له‌به‌غداى پایته‌خت،وبووه هۆى شه‌هیدبوونى 4هاوڵاتی وبریندابوونى زیاتر له20 هاوڵاتى دیكه وه‌ك ئامارێكى سه‌ره‌تایی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه".
وتیشى"حه‌داد سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییه ترسنۆكانه كردووه وهۆشداریشیداوه له‌دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان ئه‌گه‌ر بێت له‌چاره‌سه‌ركردنى پێشێلكارییه‌كان ولێپرسینه‌وه له‌كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م نه‌رمى بنوێنرێت ،داوایشى له‌فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان وئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كردووه چاوبخشێننه‌وه بهدۆسییهى ئه‌منى وبڵاوهپێكردنى زه‌مینى وڕێوشوێنه پێویسته‌كان بگرنه‌به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایش وپاراستنى گیانى هاوڵاتیان".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وهاوخهمى وسه‌ره‌خۆشى خۆى ئاڕاسته‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان كردووه وهیواى زوو چاكبوونهوهیشى بۆ برینداران خواستووه.