كه‌عبى سه‌ركۆنه‌ى ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى شارى سه‌در ده‌كات

سیاسی
  • 15-04-2021, 16:09
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌م سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،سه‌ركۆنه‌ى ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى كرد كه‌هاوڵاتیان بێتاوان له‌یه‌كێك له‌بازاڕه‌كانى شارى سه‌درى خۆشه‌ویست كرده‌ ئامانج،داوایشى له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ وئارامى پێویست ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
    نوسینگه‌ى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌عبى به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ كردووه‌ كه‌هاوڵاتیانى بێتاوان كرده‌ ئامانج له‌یه‌كێك له‌بازاڕه‌كانى شارى سه‌دڕى خۆشه‌ویست".
    كه‌عبى داوایشى له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئارامى پێویست بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌ وبازاڕه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ى جمه‌ى دێت له‌هاوڵاتیان،له‌گه‌ڵ پێویستى دووباره‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌پلانه‌ ئه‌منییه‌كانى ناوچه‌كان".
    جێگرى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان هۆشداریشیدا له‌دووباربوونه‌وه‌ى هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ شه‌رمه‌زاره‌كان كه‌ئامانجى تێكدانى ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌ ئارامه‌كان به‌هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ هاتنى مانگى پیرۆزى ڕمه‌زان".
    پێشووتر شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ڕایگه‌یاندبوو هاوڵاتییه‌ك شه‌هید بووه‌ و12ى دیكه‌ برینداربوون و5 ئۆتۆمبێل سووتاوه‌ له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌حه‌بیبییه‌ى به‌غداى پایته‌خت.