به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پارێزگاى موسه‌نا،پرۆژه‌ى ئاوى ئه‌و شاره كرده‌وه،كه‌ئاو له‌ڕووبارى فوڕات به‌ره‌و ڕووبارى رومێسه ئاڕاسته ده‌كات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"پرۆژه‌كه ڕۆڵى ده‌بێت له‌دابینكردنى ئاو بۆ هاوڵاتیان وكه‌مكردنه‌وه‌ى پرسى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو له‌وه‌رزى وشكه ساڵییدا،هه‌روه‌ها ڕۆڵى ده‌بێت لهزیندووكردنهوه وبهرهوپێشبردنى كشتو‌كاڵى بۆ ڕووبه‌رێكى فراوانى باكوورى پارێزگاكه".
شایه‌نى باسه سه‌رۆك وه‌زیران به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌یاوه‌رى شاندێكى حكومى به‌سه‌ردانێك بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى دۆخى گوزه‌ران وخزمه‌تگوزارى وڕێرهوى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانى په‌یوه‌ست به‌پێداویستى هاوڵاتیان له‌پارێزگاكه گه‌یشته پارێزگاى موسه‌ننا.