كازمى له‌موسه‌ناوه‌:له‌پێشینه‌كانى حكومه‌ت جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌ ڕه‌واكانه‌

سیاسی
  • 15-04-2021, 16:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،له‌پێشینه‌كانى حكومه‌ت جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌ ڕه‌واكانه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پارێزگاى موسه‌ننا،چاوى كه‌وتووه‌ به‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى له‌نزیك ده‌روازه‌ى پرۆژه‌ى وێستگه‌ى ئاوى سه‌ماوه‌ وگوێ له‌داواكارییه‌كانیان گرتووه‌".
    كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتیشیكرده‌وه‌"جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌ ڕه‌واكان یه‌كێكه‌ له‌پێشینه‌كانى حكومه‌ت".