ئه‌بو غه‌یت هێرشە تیرۆرستییه‌کەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سه‌ركۆنه‌ دەکات

سیاسی
  • 15-04-2021, 16:01
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،سه‌ركۆنه‌ى هێڕشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى،دوێنێى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له‌هه‌رێمى كوردستانى عێراق كرد،وبه‌كرده‌وه‌یه‌كى تێكده‌رانه‌ ناویبرد كه‌مه‌به‌ست لێى به‌ئامانجگرتنى شكۆى وڵات وتێكدانى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌سه‌رانسه‌رى عێراقدا.
    سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌كۆمكارى عه‌ره‌بى دووپاتیكرده‌وه‌"سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان به‌شێكه‌ له‌سه‌قامگیرى عێراق،داوایشى كرد ڕووبه‌رووى هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ ببنه‌وه‌ كه‌مه‌به‌ست لێیان به‌ئامانجگرتنى یه‌كڕیزى وسه‌روه‌رى عێراقه‌".
    سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى"كۆمكارى عه‌ره‌بى پشتیوانى هه‌موو هه‌وڵه‌كان حكومه‌تى عێراق ده‌كات له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وچه‌كى به‌ڕه‌ڵلا،وسه‌پاندنى یاسا بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق وئاسایش وسه‌قامگیرییه‌كه‌ى".