بهدواداچوون-اهع
ڕیاڵ مەدرید بە یەکسان بوون لەگەڵ لیڤەرپوڵ گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ.
لەیاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لیڤەرپوڵ لەیاریگای ئانفێلد میوانداری ڕیاڵ مەدریدی کرد.
لەیاری چووندا ڕیاڵ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنابوو.
یاری گەڕانەوە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشد ڕووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە، لیڤەرپوڵیش ماڵئاوایی کرد.