به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، هێرشەکەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە رێگەی درۆنی (TNT)وە بوە،ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیاندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بڵاویكرده‌وه،" دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ زانینی هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی درۆنی (TNT)وە کراو بو و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە".
ئاشكراشیكرد،" خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتوە".
باسی له‌وه‌شكرد،" لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە ".
پێشووتریش،دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا.
ده‌زگاى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا،به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زانیارییه‌كى تر بخاته‌ڕوو.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێرمان ڕایگه‌یاند،له‌دواى هێڕشه مووشه‌كییه‌كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم ڕێگاكانى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر داخستووه.