به‌غدا-اه‌ع
مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سه‌ركۆنه‌ى هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنکەی سەربازی باشیک كرد،ئاماژه‌یشیدا لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆکى ئه‌نجومه‌نى وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران قسەى کردووه بۆ لێپرسینەوە لەو گروپە نایاساییانە.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زنجیرییه‌ك تویتى له‌سه‌ر هه‌ژمارى خۆى له‌سه‌ر تویته‌ر بڵاوكردۆته‌وه وڕایگه‌یاندووه، "بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنکەی سەربازی تورکیا لە باشیک و ئەو گروپە تیرۆریستییەی لە پشت ئەم کارەوەن دەکەم".دووپاتیشیكرده‌وه"هێرشەکانی ئەم دواییە هەوڵێکی زۆر دیار وئاشکران بۆ تێکدانی ئارامیی و ئاسایشی ئێمە و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی".
ئاماژەی بەوەشكردوە، "هەر گروپێکی چەکدار کە لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراقدا نەبێت ، دەبێت دەستبەجێ لەسنوری هەرێمی کوردستان بکشێنەوە . لە ڕۆژانی داهاتودا من لەگەڵ هاوبەشانمان لە عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گفتوگۆ لەسەر ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە دەکەم".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئەمشەو لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ومحەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران قسەم کرد ، بۆ جەختکردنەوە و دوپاتکردنەوەی هەماهەنگیمان دەربارەی ئامانجی هاوبەشمان بۆ لێپرسینەوە لەو گروپە نایاساییانە"،ئه‌وه‌یشى وت" ئەندامانی گروپی تیرۆریستی پشت ئەم هێرشەی ئەمشەو ، باجی کردەوەکانیان دەدەن".