كازمى بڕیاریدا دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستپێبکات

ئەمنی
  • 15-04-2021, 02:49
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان،بڕیاریدا دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر  دەستپێبکات
    لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لەراگەیەنراوێکی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"مستەفا کازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بڕیاریدا دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و شوێنەکان دیکە دەستپێبکات".
    وتیشى"كازمى،جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌وه‌ى ئاسایشی عێراق بەرپرسیارێتی حكومەت و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانە،وئەم جۆرە كارانە تیرۆریستین و لەمانگی ڕەمەزانى پیرۆزدا ئامانجیان شێواندنی ئاسایشە".   
    ڕایشیگه‌یاند"له‌كاتێكدا ڕۆڵه‌كانى عێراق له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان جوانترین وێنه‌ى به‌رگریكردن له‌نیشتمان وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وتاوان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ تۆمار ده‌كه‌ن،كه‌سانێك هه‌ن هه‌وڵى دروستكردنى پشێوى وشێواندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ده‌ده‌ن،و ئەوەش رەفتارێکی رەتکراوەیەوە و روبەڕوی یاسا دەکرێنەوە وبه‌یه‌كڕیزى گه‌لى عێراق".