پارێزگارى به‌غدا:به‌ده‌ستى قه‌یرانێكى گه‌وره‌ى نیشته‌جێبوونه‌وه‌ ده‌ناڵێنین

ناوخۆ
  • 15-04-2021, 09:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محه‌مه‌د جابر عه‌تا پارێزگارى به‌غدا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ به‌غداى پایته‌خت به‌ده‌ستى قه‌یرانێكى گه‌وره‌ى نیشته‌جێبوونه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت،ئاماژه‌یشیدا به‌وه‌دا تاوه‌كو ئێستا به‌فه‌رمى ده‌قى یاساى بوودجه‌ نه‌گه‌یشتووه‌.
    عه‌تا له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"چه‌ندین پلانى ستراتیژى هه‌ن كه‌له‌لایه‌ن  پارێزگاى به‌غدا له‌ماوه‌ى ڕابردوودا دانراوه‌ وپه‌یوه‌سته‌ به‌ئاوه‌ڕۆ ونه‌خۆشخانه‌ وخوێندنگاكان"،وتیشى"ئه‌م پلانانه‌ پێویستییان به‌پاره‌ى گونجاوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنیان".
    ئاماژه‌یشیدا"بڕگه‌ى ناوچه‌كانى ته‌نیشت ماسته‌رپلانى سه‌ره‌كى بۆ یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021 زیادكراوه‌ پێویستى به‌شیكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی ودیوانى چاودێرى دارایی وئه‌میندارێتى به‌غداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ئایا خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌ یان ناوچه‌ى هه‌ڕه‌مه‌كیین".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"چاوه‌ڕوانى بڵاوكردنه‌وه‌ى یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021 له‌ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراقى،وده‌ركردنى ڕێنماییه‌ تایبه‌ته‌كانى جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ین".