عێراق سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى به‌ڵێنده‌رانى عه‌ره‌بى به‌ده‌ستهێنا

ئابوری
  • 15-04-2021, 09:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    خالید به‌تال وه‌زیرى پلاندانان ڕایگه‌یاند كه‌رتى به‌ڵێنده‌ران له‌عێراق،كه‌رتێكى ڕه‌سه‌نه‌ وبه‌شداربوویه‌كى كارایه‌ له‌به‌جێگه‌یاندنى گه‌شه‌پێدان،وپیرۆزبایشى كرد به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ستهێنانى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى به‌ڵێنده‌رانى عه‌ره‌ب له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌.
    وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"خالید به‌تال وه‌زیرى پلاندانان،دووپاتیكردۆته‌وه‌ كه‌رتى به‌ڵێنده‌ران له‌عێراق،كه‌رتێكى  گرنگ وڕه‌سه‌نه‌،وپشتى زۆرى پێده‌به‌سترێت بۆ به‌جێگه‌یاندنى ئامانجه‌كانى گه‌شه‌پێدان،ئه‌م وتانه‌یش له‌میان پیرۆزباییكرنى هات كه‌ئاڕاسته‌ى عه‌لى فاخر سنافى سه‌رۆكى یه‌كێتى به‌ڵێنده‌رانى عێراقى كرد،به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆكى خوولى دووه‌مى یه‌كێتى به‌ڵێنده‌رانى عه‌ره‌ب".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وه‌زیرى پلاندانان ڕایشیگه‌یاند"به‌ده‌ستهێنانى به‌ڵێنده‌رى عێراقى متمانه‌ى به‌ڵێنده‌رى عه‌ره‌بى ،جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر هێز ڕه‌سانه‌یه‌تى كه‌رتى به‌ڵێنده‌رایه‌تى،وتواناى گه‌وره‌ى بۆ ڕكابه‌ریكردن له‌گۆڕه‌پانه‌ عه‌ره‌بى ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان،ئاماژه‌یشیدا"وه‌زاره‌تى پلاندانان گرنگییه‌كى تایبه‌ت به‌م كه‌رته‌ ده‌دات له‌میان پشتیوانی وبه‌تواناكردنى".