لیژنه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى به‌پێویستى ده‌زانێت یاساكانى تایبه‌ت به‌ئازادى ڕاده‌ڕبڕین فه‌راهه‌مبكرێت

سیاسی
  • 15-04-2021, 10:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
    و:سۆما جاف
    لیژنه‌ى مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،به‌پێویستى زانى یاساكانى تایبه‌ت به‌خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ وئازادى ڕاده‌ڕبڕین وگوزارشتكردن فه‌راهه‌مبكرێت.
    په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د كینانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئازادییه‌ گشتییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌ستوورى عێراقى ده‌سته‌به‌ركراوه‌ چ به‌خۆپیشاندانى ئاشتییانه‌ بێت یان ئازادى ڕاده‌ڕبڕین"،روونیشیكرده‌وه‌"به‌هۆى ئه‌و پشێویانه‌ له‌مدواییه‌دا دروستبوو واپێویست ده‌كات یاساى تایبه‌ته‌كانى ئه‌م بابه‌ته‌ فه‌راهه‌مبكرێت له‌پێناو ڕێكخستنه‌وه‌ى ژیانى گشتى".
    وتیشى"چه‌ندین یاساى تایبه‌ت هه‌ن به‌ئازادییه‌كان له‌نێویشیاندا تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان وئازادى ڕاده‌ڕبڕین وخۆپیشاندانى ئاشتییانه‌ كه‌له‌پێشینه‌كانى قۆناغى داهاتووى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى ئێستایه‌"،وتیشى"ئه‌م یاسانه‌ سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كان ڕێكده‌خات وڕێگرى ده‌كات له‌و بڕیارانه‌ى ئازادى هاوڵاتى كۆت وبه‌ند ده‌كات".