وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێوشوێنه‌كانى به‌رامبه‌ر قۆرخكارى وهاورده‌كردنى كاڵاى قه‌ده‌غه‌كراو ڕاگه‌یاند

ئەمنی
  • 15-04-2021, 10:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
    و:سۆما جاف
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕێوشوێنه‌كانى به‌رامبه‌رى قۆرخكارى وهاورده‌كردنى كاڵا قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ڕاگه‌یاند،دووپاتیشیكرده‌وه‌ سه‌دان ئۆتۆمبێل وگه‌نجینه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون وژماره‌یه‌ك كاڵایش له‌نابراون له‌ماوه‌ى ڕابردوودا.
    لیوا خالید محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"عێراق له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه‌ بازاڕێكى كراوه‌یه‌ واته‌ هیچ نرخێكى حكومى فه‌رمى بۆ كاڵا خۆراكییه‌كان له‌بازاڕه‌ ناوخۆییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زاره‌تى بازرگانى وكشتوكاڵى ده‌رنه‌كراوه‌".
    وتیشى"هیچ نرخێكى فه‌رمى نییه‌ تاوه‌كو وه‌زارتى ناوخۆ له‌بازاڕه‌كان سه‌وداى له‌گه‌ڵ بكات"،ڕایشیگه‌یاند"كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت ڕه‌وشى نه‌خوازراوى ئێستا بقۆزنه‌وه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخه‌كان له‌میان قۆرخكاریكردن،ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ى یاساى عێراقییه‌".
    محه‌ننا ئه‌وه‌یشى وت"تیمه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌گه‌ڵ بابه‌تى قۆرخكاریكردن سه‌ودا ده‌كات وكه‌سانى قۆرخكار ده‌ستبه‌سه‌رده‌كات"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"فه‌رمانگه‌ ئابوورییه‌كان ونه‌هێشتنى تاوانى ئابوورى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ كارده‌كات له‌سه‌ر بابه‌تى هاورده‌كردنى كاڵا خۆراكییه‌كان كه‌پێچه‌وانه‌ى ڕێنماییه‌كانى هاورده‌كردنن وهاورده‌كرنیشى قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌پێناو پاراستنى به‌رهه‌مى نیشتمانى له‌میان خشته‌نامه‌ى خۆراكى ".
    وتیشى"سه‌دان ئۆتۆمبێل وگه‌نجینه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون وژماره‌یه‌ك كاڵا له‌ناوبراون له‌ماوه‌ى ڕابردوودا".