ڕاوێژكارى كازمى:هه‌موو ڕێكاره‌كان به‌ئاڕاسته‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌چن وله‌هیچ ناوچه‌یه‌كیش دواناخرێت

سیاسی
  • 15-04-2021, 10:54
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عه‌بدولحسێن هینداوى ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند هه‌موو پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واوبووه‌،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ڕێكاره‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ ده‌چن له‌واده‌ى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
    هینداوى به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌موو پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان چ له‌ڕووى یاسایی بێت یان لۆجستى به‌دیهاتووه‌"،وتیشى"كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌ى خۆى پێشانداوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ده‌ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو".
    وتیشى"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕێكاره‌ یاساییه‌كانى تایبه‌ت به‌دادگاى فیدڕاڵى وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى ته‌واوكرد،له‌گه‌ڵ ده‌ركردنى مه‌رسومى تایبه‌ت به‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هه‌موو ڕێكاره‌كان به‌ئاڕاسته‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى خۆیدا ده‌چن".
    ئاماژه‌یشیدا"هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌رتاسه‌رى وڵات له‌یه‌ك ڕۆژدا ئه‌نجامده‌ده‌رێت وله‌هیچ ناوچه‌یه‌ك دواناخرێت".