به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند پارێزگارى كه‌ركوك وژماره‌یه‌ك به‌رپرسى پارێزگاكه به‌تاوانى زیانگه‌یاندنى به‌سامانى گشتى بانگهێشتكراون.
ده‌سته‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌كه له‌خستنه‌ڕووى ورده‌كارى ئه‌و كه‌یسه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى تیا كردووه وڕه‌وانه‌ى دادگاى كردووه،ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه دادگا فه‌رمانى بانگهێشتكردن بۆ پارێزگارى كه‌ركوك وژماره‌یه‌ك به‌رپرسى دیوانى پارێزگا ده‌ركردووه كه‌هه‌ر یه‌كه له"به‌ڕێوبه‌رى به‌شه‌كانى گرێبه‌سته حكومى وپلاندانانى گشتى وئه‌ندازیارى،له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى پێشووى به‌شى ژمێریارى"،ڕایشیگه‌یاند"فه‌رمانى بانگهێشتكردنه‌كه به‌هۆى ئه‌نجامدانى سه‌رپێچییه له‌كاتى ئه‌نجامدانى كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه ودگۆڕینى كه‌لوپه‌له‌كان له‌پارێزگاكه".
وتیشى"فه‌رمانى بانگهێشتكردنه‌كه به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(340)له‌یاساى سزادانى عێراقى ده‌ركراوه به‌هۆى سه‌رپێچییكردن له‌گۆڕینى كه‌لوپه‌لى ته‌لارى نوێى پارێزگا وهۆڵى پێشوازیكردن وگه‌یاندنى كاره‌با".
پێشووتریش ده‌سته‌ى ناوبراو فه‌رمانى بانگهێشتكردن وقه‌ده‌غه‌ى گه‌شتكردن بۆ پارێزگار وبه‌ڕێوبه‌رى ته‌لارى خوێندنگاكانى پارێزگاكه‌ى ده‌ركردبوو،ئاماژه‌یشیدا فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیش بۆ(23)فه‌رمانبه‌رى ده‌ركراوه له‌سه‌ر كه‌یسى دروستكردنى خوێندنگا له‌سه‌ر شێوازى ته‌لارى ئاماده‌كراو.